کۆڵبەر
گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
08:26 - 29/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە "٨ی بەفرانباری ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیدریس نادری" تەمەن ٣٠ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "قووڵەستێر"ی بانە ، لە بەرزاییەکانی نەنوری بانە بە هۆی سەرما بردووییەوە گیانی لە دەستداوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رێکخراوی هانای ڕاگەیاند ؛ ئیدریس نادری لەگەڵ پێنج کۆڵبەریتر بە ناوەکانی "فەخرەدین ناوی خێزانی نادیار خەڵکی سۆرێن، بارزان ناوی خێزانی نادیار خەڵکی ئاوایی خۆریاو ، محەمەد ناوی خێزانی نادیار ، بەختیار ناوی خێزانی نادیار و هەر دووکیان خەڵکی هەوارە خول و جەلال ناوی خێزانی نادیار خەڵکی ئاوایی حەوت تاش" لە کوێستانی حجرە فقیان سنووری نەنوری بانە توشی بەفر و سەرما بوون کە ئیدریس نادری لە باقی کۆڵبەرەکان جیا بووتەوە و ڕێگاکەی ون کردووە و بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لە دەستداوە .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ؛ دۆخی تەندروستی یەکێک لەم کۆڵبەرانە ناجێگیر و خراپە و لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە ژێر چاوەدێریدایە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەرمی ئیدریس نادری بۆ نەخۆشخانەی بانە ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە سیاسەتی هەڵاواردن و جیاکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بووتە گەشە نەکردنی کوردستان و خەڵکی بە هۆی گوشاری و زەختی بێکاری نەبوونی هەلی کار ناچار بوون پەنا بۆ ئەنجامدانی کارێکی مەترسیدار وەک کۆڵبەری ببەن .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شێرکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرا
- بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنوورەکانی بانە و نەوسود
- رەزا عەلایی سینەماکار و دەرهێنەری کورد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- بانە / بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور