کۆڵبەر
بانە / بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
11:49 - 10/9/2024
هانا : ڕۆژی هەینی "٩ی خەرمانانی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی خەلیل چەلەبی خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری بانە بریندار بووە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ هێزەکانی پاسەوانی سنووری جێگیر لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنە خەلیل چەلەبی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو پشتی بە قورسی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەیەکی تاران نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- خالد محەمەدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- سێ شارۆمەندی کورد بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل بە لە سێدارەدان سزا دران