بەندکراوان
سێ شارۆمەندی خەڵکی شنۆ بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دران
02:56 - 5/11/2024
هانا : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "دیاکۆ عەزیزی" خەڵکی ئاوایی "باب خالداوا" و "سیامەند زەنگی و لوقمان زەنگی" خەڵکی ئاوایی "کانی سورک"ی شنۆ ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی "ئەنساری" بە تۆمەتی "هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" هەرکامەیان بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ سزاکان بە فەرمی لە رێکەوتی "٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" بەم سێ شارۆمەندە ڕاگەینراوە .
ئەم سێ شارۆمەندە لە رێکەوتی "١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر کرابوون و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرابوون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
- دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا