هەواڵ
سەربازێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
03:52 - 4/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی "١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سەربازێک بە ناوی "کاوە تەمرزادە" کوڕی بەختیار خەڵکی ئاوایی "دڵەزی" سەر بە ناوچەی شپێرانی شاری سەڵماس ، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە بنکەیەکی هێزی ئینتزامی (پۆلیس) لە کاتی بە سەربردنی دەورانی زۆرەملێی خزمەتی سەربازی بووە کە هاتووە بۆ مەرەخەسی و پاشان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
سیستەمی سەربازی لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت سوودمەند نابن لە بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ شارۆمەندان وەک پاسپۆرت ، مۆڵەتی کار و کاسبی ، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.
بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا و نەبوونی هیوا بە داهاتوو ، زۆرێک لە کێشە رۆحی و دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون و ڕۆژانە شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران دەبین.
10:28 - 4/11/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەندکراوێکی سزا دراو بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
- جوانڕۆ ؛ کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی (پۆلیس)
- مێهراب عەبدوڵڵازادە لە دەستبەسەر کراوانی بزوتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ