کۆڵبەر
نەوسوود / کوژران و بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان
04:49 - 9/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی "مەهدی بشارەتی ، مێهران عەبدی ، سەمیع زارعی ، عوبەید مورادی و پەیمان وەیسی" خەڵکی جوانڕۆ ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی "ئەیوب محەممەدی" خەڵکی ئاوایی "کۆگاە" و دانیشتووی جوانڕۆ پاش بەرکەوتنی فیشەک و زە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە گیانی لە دەستداوە .
ئەیوب محەممەدی تەمەن ٢٨ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جوانڕۆ / بەردەوامی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم گوڵعەنبەر برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانبەختکردووانی بزووتنەی ژن ، ژیان ، ئازادی
- جوانڕۆ ؛ کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی (پۆلیس)
- نەوسوود / تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک
- نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان