بەندکراوان
ورمێ / کاسبکاری بەندکراو دڵدار عومەرزادە ، بە دانانی بارمتە نێردرایە مەرەخەسی
11:24 - 5/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، کاسبکارێک بە ناوی "دڵدار عومەرزادە" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی تۆفیق ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "دڵزی" سەر بە ناوچەی شپێرانی سەڵماس دانیشتووی ئاوایی "پوشاوێ"ی سەر بە شاری شنۆ ، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ نێردراوەتە مەرەخەسی .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
- کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا