هەواڵ
گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار
04:59 - 18/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" کرێکارێک بە ناوی "رەحمەت بەختیاری" کوڕی حەمدوڵڵا و خەڵکی قوروە ، لە کاتی کار کردن بە بۆڵدوزەر بە هۆی کێشەی تەکنیکی ئامێرەکە گیانی لە دەستداوە .
ئەم کرێکارە لە کاتی کار بە بۆڵدوزەری واحدی بەرد شکێنی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە زانیویەتی ئامێرەکە کێشەی تەکنیکی هەیە و هەوڵی چاک کردنی ئامێرەکەی داوە کە لەو کاتەدا ئامێری بۆڵدوزەر بە سەریدا کەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە .
بەحمەت بەختیاری تەمەن ٤٨ ساڵ خێزاندار و خاوەن سێ منداڵ بووە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەو ئامێرەی کە ئەو کاری پێکردووە لە بواری سیستەمی گاز و ئەنژۆکتەرەوە کێشەی بووە و پێشتریش چەندین جار داوای چاک کردنەوە و چارەسەر کردنی کردووە بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ چاک کردنەوە و چارەسەر کردنی کێشەی ئامێرەکە نەدراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان
- تەقینەوەی مین بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار