کۆڵبەر
بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی لێدان و تەقەی هێزەچەکدارەکان
11:31 - 19/1/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "٢٦بەفرانباری ١٤٠٢" دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز و سنە ، بە هۆی تەقە و لێدانیان لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە لە سنووری بانە بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "سەباح ئەحمەدییان" خەڵکی سنە و "ئیدریس ئیسماعیلی" خەڵکی سەقز ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە ، لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و لێیان دراوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، سەباح ئەحمەدییان بە هۆی لێدانی لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە پشت ، مل و شانی بریندار بووە .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد هەر وەها ئیدریس ئیسماعیلی بە توندی لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە لێی دراوە و پاشان لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە "٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢" بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی "حەمید ئەحمەدی" خەڵکی سەقز بریندار بووە .
هەروەها
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
- شێرکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرا
- بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنوورەکانی بانە و نەوسود
- رەزا عەلایی سینەماکار و دەرهێنەری کورد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- بانە / بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور