بەندکراوان

‌بەندکراوێکی سزا دراو بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

08:44 - 26/12/2024

‌بەندکراوێکی سزا دراو بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بەندکراوێکی سزادراو بە لە سێدارەدان بە ناوی "محەمەد کوشکی" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی کوهدەشت ،لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ محەمەد کوشکی بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی ‌"مادە هۆشبەرەکان" سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .

 

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەرپرسانی بەندیخانە هیچ جۆرە ڕاگەینراوێکیان لە سەر خۆکوشتنی ئەم بەندکراوەیە نەداوە . 

 

سەرچاوەیەکی هانا لەمبارەوە ڕایگەیاند"ئازاری دەروونی و زەبر و زەنگی خولەک بە خولەک لە مردن" ڕەنگە ئەم کەسەی ناچار کردبێت پێش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان کۆتایی بە ژیانی خۆیی بهێنێت .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەردەوام سیاسەتی تاوانکاریی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەڵک وەرگرتن لە بێبەشکردن لە ژیان بە هۆی نەگەڕاوە بوون و نامرۆیی بوونی ئەم سزادانەی مەحکوم کردووە .

زۆربینراوترین