سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

09:36 - 18/12/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە "٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣" سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی "سۆهراب ئەحمەدی پوور تەمەن ٧٣ ساڵ ، خەڵکی کوهدەشت ، مەجید جەمشیدی باوکی منداڵێک خەڵکی نورئاوا و فەرزاد نەورۆزی ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ سۆهراب ئەحمەدیپوور و مەجید جەمشیدی پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" و فەرزاد نەورۆزی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .

شایانی باسە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا لانیکەم ٩ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون .

09:38 - 18/12/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین