بەندکراوان
دێولان : "ئازاد عەباسی" چالاکی مەدەنی دووبارە دەستبەسەر کرا
04:10 - 19/9/2023
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی دێولان کە چەن رۆژێک پێش ئێستا ئازاد کرابوو ، جارێکیتر لە لایەن هێزەجلوبەرگ مەدەنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
ئازاد عەباسی پێشتر لە رێکەوتی "٩ی سپتامبری ٢٠٢٣" دوای بانگهێشت کردن و سەردانیکردنی دادسەرای ئینقلابی دێولان دەستبەسەر کرابوو و بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی گواسترابووەوە بۆ زیندانی قوروە
شایانی باسە ناوبراو لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی پرۆسەی لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی سنە و پاش ماوەیک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو ..
06:09 - 19/9/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە لێدان و هێرش کردنە سەر ئازاد عەباسی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قوروە
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار
- ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی قوروە