بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

01:06 - 28/7/2024

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی لاوی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .


ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "حسێن و نەزیر ئەداک" خەڵکی ئاوایی "ژیوار"ی سەر بە سەوڵاوا ، سەلمێنراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایهن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

زۆربینراوترین