بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لەوانە مێرمنداڵێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا
03:57 - 7/11/2024
هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" چوار شارۆمەند بە ناوەکانی "جەعفەر ئەردەڵان تەمەن ٤٠ ساڵ ، محەمەد کەریمی تەمەن ٣١ ساڵ ، حەمید ساڵحی نژاد تەمەن ٢٨ ساڵ و سینا ئەسەدی حەکیم" تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی "دێوزناو"ی سەر بە سەوڵاوا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم چوار شارۆمەندە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ئاوایی دێوزناو دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە بەردەست نیە .
04:10 - 7/11/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- هەمەدان / ڕووداوی شوێنی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کورد
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەوڵاوا چارەنوسی نادیارە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە