سێدارە
سزای سێدارەی ئاروین قەهرەمانی لاوی یەهودی جێبەجێ کرا
02:58 - 5/11/2024
هانا : ئەمڕۆ دووشەممە "١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی "ئاروین قەهرەمانی" (ناتانل) ، شارۆمەندی یەهودی ئێرانی لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە .
ئاروین قەهرەمانی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی بۆکان دانیشتوویی کرماشان و لە شوێنکەوتووانی ئایینی یەهودیەت بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئاروین قەهرەمانی لە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ ، پاش ڕوودانی شەڕێک بە هۆی کێشەی دارایی لەگەڵ شارۆمەندێکی موسڵمان بە ناوی ئەمیر شەکەری لە گەڕەکی فردۆسی کرماشان بە تۆمەتی "قەتڵ" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆاری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
- موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا