سێدارە
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
03:43 - 10/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە "١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "موجتەبا قاسمی" خەڵکی ئاوایی "کەلکشوەند وەسەتی"ی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
موجتەبا قاسمی باوکی منداڵێک بوو .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر ، پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا