هەواڵ
لانیکەم ٣٠ شارۆمەندی کورد لە هەشت ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان دەستبەسەر کراون
04:52 - 10/9/2024
بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ شارۆمەندی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە شارەکان و ئاواییەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی سەرجەمی دەستبەسەر کراوان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەم ماوەدا هێزە ئەمنییەکان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەبێ پێشکەشکردنی حوکمی دادگا و بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەم شارۆمەندانە و دەستبەسەریان کردوون ، ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون باس لەوە دەکەن کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هێزە ئەمنییەکان بە بەکار هێنانی توندوتیژی و لێدان ئەم شارۆمەندانەیان دەستبەسەر کردووە .
شایانی باسە ، لەم ڕۆژانەدا بە تایبەت لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی و شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی بۆ ڕێگری کردن لە ناڕەزایی و خۆپێشاندان ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ ئەدات کەشی ترس و تۆقاندن لە نێو خەڵک و چالاکانی مەدەنی دروست بکات .
02:38 - 10/9/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مانگرتنی بەرفراوانی دوکانداران و کاسبکارانی کوردستان لە دووهەمین ساڵوەگەڕی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سەقز ؛ شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا
- پیرانشار ، دەسبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن سازمانەئەمنییەکان