هەواڵ
ئازاد عەباسی و ئومید نیازی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کران
07:35 - 28/9/2023
رۆژی یەک شەممە "23ی سێپتێمبێری 2023" ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و ئومید نیازی برای موحسێن نیازی لە گیانبەختکردووانی خۆپێشاندانی سەرتاسەری دێولان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کران .
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە لە رێکەوتی "18 و 14ی سێپتێمبێری 2023" لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .
07:47 - 28/9/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد
- بریندار بوونی شارۆمەندێکی ژن بە هۆی لێدانی بە چەقۆ لە لایەن هاوسەرەکەیە
- فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
- سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە لێدان و هێرش کردنە سەر ئازاد عەباسی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قوروە