بەندکراوان
بەندیخانەی قزڵحسار / سامان یاسین هونەرمەند و ڕاپەری کورد مەرەخەسی دەرمانی پێدرا
10:20 - 23/10/2024
هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە "٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سامان یاسین ، گورانیبێژی ڕاپی خەڵکی کرماشان و لە دەستبەسەر کراوانی بزوتنەوەی شۆڕشی ژینا پاش دوو ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج مەرەخەسی دەرمانی پێدرا .
رامین سەفەرنیا خشتاونی ، پارێزەری سامان یاسین بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک ڕایگەیاند ؛ ئەمڕۆ سامان یاسین پاش نزیکەی ٢٦ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی قزڵحسار بە بۆچوونی کۆمیسیۆنی پزیشکی و ڕەزامەندی دادگا بە دانانی ٤ ملیار بارمتە مەرەخەسی دەرمانی پێدرا .
ئەم هونەرمەندە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە جەریانی ناڕەزاییە سەراسەریەکان لە تاران دەستبەسەر کرا و پاشان بە تۆمەتی "موحاربە ، کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان و هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا و پاش ماوەیەک لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە سزاکە ڕەت کرایەوە و هەڵوەشێنرا .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەشت
- مێهراب عەبدوڵڵازادە لە دەستبەسەر کراوانی بزوتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان
- موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا