سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند
09:22 - 17/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە "٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "رەحیم فەقیری" کوڕی سەبری و خەڵکی ئاوایی "سێوەدەر"ی سەر بە ناوچەی شپێرانی شاری سەڵماس ، لە بەندیخانەی ناوەندی بیرجەند جێبەجێ کراوە .
رەحیم فەقیری تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵ بوو .
سەرچاوەکانی هانا زانیویانە کە ناوبراو لە کۆتا کاژێرەکانی شەوی ڕابردوو لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕادەگوێزرێت بۆ ژووری تاکەکەسی و داوایی گەردن ئازاییان لێدەکات .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو نزیک دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئەردەکانی یەزد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد