سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
05:44 - 4/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە "١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "مەولود خالدیان" کوڕی مەحمود ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "قاملوو"ی سەر بە شاری قوروە ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە ناوبراو نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" لە تاران دەستبەسەر کرابوو پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە