بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران
07:52 - 11/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری تاران : ڕۆژی دووشەممە "١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "حەمید فەرهادی" خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان" دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
11:45 - 11/7/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەشت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان
- موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا
- سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا