بەندکراوان
سنە ؛ دەستبەسەر کرانی موختار ئەسەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
03:36 - 20/8/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە "٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣" موختار ئەسەدی پاش سەردانی بۆ بنکەی پۆلیسی فەتا لە سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ ، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و ماڵەکەیان پشکنیوە ئەمە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە موختار ئەسەدی خۆی لە ماڵەوە نەبووە .
موختار ئەسەدی لە چالاکانی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سنەیە .
موختار ئەسەدی پێشتریش لە رێکەوتی ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و پاشان لە ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد
- دەرکردن و دوور خستنەوەی نایاسایی چوار مامۆستا لە لایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە لە دیواندەرە
- بریندار بوونی شارۆمەندێکی ژن بە هۆی لێدانی بە چەقۆ لە لایەن هاوسەرەکەیە
- فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
- سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە