هەواڵ
شنۆ / گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
10:42 - 20/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣" کرێکارێک بە ناوی "بەهمەن نەبیزادگان" کوڕی موشیر و خەڵکی ئاوایی "سنگان"ی شنۆ ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە ئەنجامی ڕووداوی کار لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گیانی لە دەستداوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزراو لە شوێنی کار لە بەرزایی کەوتبووە خوارەوە و بە سەختی بریندار ببوو .
شایانی باسە ، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچووەتە پاڵ هیچکام لە ٨ کۆنوانسیۆنی بنەڕەتیی ڕێکخراوی جیهانی کار کە ئەرکی چاوەدێری مافە بنەڕەتییەکانی کاری کرێکارانە و کرێکاران لە ئێراندا کەمترین مافیان لە بواری سەلامەتی و ڕووداوەکانی پەیوەست بە کارەوە هەیە . لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی لە شوێنی کاردا ، گیان لەدەست دەدەن .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا