بەندکراوان
محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا
09:47 - 12/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : محەممەدرەزا قەیتەرانی تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی جەلال ، خەڵکی ئاوایی "گردە یەعقوب"ی مەهاباد و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی شۆڕشێگڕانەی ژینا ، پاش بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێکاری ئەحکامی کەیفەری مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .
محەممەدرەزا قەیتەرانی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی "دوستی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە ٦ مانگ بەندکران سزا دراوە و سزاکەی لە ڕۆژی سێشەممە "٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣" پێ ڕاگەینراوە .
ناوبراو لە رێکەوتی "٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو و لە کۆتاییدا لە رێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو .
محەممەد رەزا قەیتەرانی هەروەها لە رێکەوتی "١ی ڕەزبەری ١٤٠١" لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە مەیدانی ئیستیقلالی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .
09:54 - 12/11/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- برای سمکۆ مەولودی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت