کۆڵبەر
نەوسود ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
09:48 - 5/6/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە "١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ڕۆژی چوارشەممە "١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە نەخۆشخانەی پاوە گیانی لەدەستداوە .
ناسنامەی ئەم کۆبڵرە بۆ هانا "هەژیر مەحموودپوور" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "پوینە" و دانیشتوویی جوانڕۆ ،سەلمێنراوە .
شایانی باسە تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی پاوەیە کە پاش توێژینەوەکان بۆ ئارامستانی حاجی ئیبراهیم لە شاری جوانڕۆ دەگوازرێتەوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- نەوسوود / تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەردەشت
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری بانە
- مەریوان / بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان