هەواڵ
کامیاران ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
05:25 - 25/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە "٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣" کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی "حەسەن نعمەتی" کوڕی موسا و خەڵکی کامیاران ، لە کاتی کار لە قاتی پێنجەمی بینایەک کەوتووە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە و پاشان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە ، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچووەتە پاڵ هیچکام لە ٨ کۆنوانسیۆنی بنەڕەتیی ڕێکخراوی جیهانی کار کە ئەرکی چاوەدێری مافە بنەڕەتییەکانی کاری کرێکارانە و کرێکاران لە ئێراندا کەمترین مافیان لە بواری سەلامەتی و ڕووداوەکانی پەیوەست بە کارەوە هەیە . لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی لە شوێنی کاردا ، گیان لەدەست دەدەن .
04:16 - 25/10/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- مامۆستایەکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار
- تەقینەوەی مین بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار