هەواڵ
کرماشان ؛ داراییەکانی چالاکێکی سیاسی لە لایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیرا
12:03 - 11/8/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان گرتووە بە سەر دوو ماڵ و دوو ئۆتۆمبێلی چالاکێکی سیاسی بە ناوی "کاوە عەزیزی" لە کرماشان و بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە دەبێ لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ماڵەکان چۆڵ بکەن .
یەکێک لە ماڵەکان لە کرماشان و یەکێکیان لە جوانڕۆ بووە کە بنەماڵەی ئەم چالاکە سیاسیەی تێدا نیشتەجێ بوو .
کاوە عەزیزی لە ساڵی ١٣٦٢ لە سەلاس باوەجانی هاتووەتە دنیا و لە ساڵی ١٤٠١ (٢٠٢٢) بە هۆی چالاکی سیاسی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆن ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت ، ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکە .
12:09 - 11/8/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەشت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان
- موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا
- سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا