کۆڵبەر

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود

10:46 - 23/11/2024

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە "٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "محەمەدکەریم ئەزەغ" خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "بڵبەڕ"ی سەر بە هەورامان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "دزئاور"ی نەوسود گیانی لە دەستداوە .

شایانی باسە تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە شوێنی لە دایکبونەکەی بە خاک سپێردرا .

02:26 - 24/11/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین