کۆڵبەر
بانە ؛ دەستبەسەر کردن و ئەشکەنجەدانی چوار کۆڵبەر لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە
03:30 - 11/8/2024
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣" چوار کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لەم سنوورە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "دیاکۆ فەتاحی ، هاورێ مورادی ، کەمال دەستوانە و کەمال (پاشناو نادیار)" خەڵکی شاری سەقز ، پشتڕاست کراوەتەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم کۆڵبەرانە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەکانی جێگیر کراو لەم سنوورە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون و پاشان ئازاد کراون دوای ئەوە لە لایەن ئەم هێزانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار کراون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز
- سەقز / ناڕوونی چارەنوسی فەرشاد شوکروڵڵا لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٤٧ ڕۆژ لە کاتی ڕفاندنی لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە