کۆڵبەر
بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی لێدان و تەقەی هێزە نیزامییەکان
01:14 - 1/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە "٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "شێرزاد چاوشینی" تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی ئاوایی ورچەکی سەردەشت ، لە لایەن هێزەکانی سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەر و لێدراوە و ئەشکەنجە کراوە و پاشان بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامییەکانی سنوور پاش لێدان و ئازار دانی ئەم کۆڵبەرە دەستیان گرتووەبە سەر پارە و مۆبایلەکەیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، ناوبراو لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە ڕان و سکی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی شاری بانە ڕاگوێزراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- خالد محەمەدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- سێ شارۆمەندی کورد بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل بە لە سێدارەدان سزا دران
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان