سێدارە
جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان
06:00 - 9/6/2023
هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ژوئێنی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی "عەلی دۆست براهوی" ٤٥ ساڵە و خەڵکی میانکۆنگی زابول، لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێکرا.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراولە ساڵی ١٤٠٠دا بە تاوانی کوشتنی ژنەکەی دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زیاتر لە ٧٢%ی ئێعدامەکان لە ئێران بە نهێنی ئەنجام دەدرێن.
هەرچەندە بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان بۆ هەندێک تۆمەت لەبەرچاو گیراوە و لە ڕوانگەی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتەوە بەبێ گوێدان هۆکاری زیادبوونی تاوان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، سزای لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبار واجبە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مانگرتنی بەرفراوانی دوکانداران و کاسبکارانی کوردستان لە دووهەمین ساڵوەگەڕی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی
- لانیکەم ٣٠ شارۆمەندی کورد لە هەشت ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان دەستبەسەر کراون
- جێبەجێ کرنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ لە بەندیخانەی زاهیدان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەکانی سەبزەوار و بەم