سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

04:27 - 19/10/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە "٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "ئەمیر سلێمانی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ورمێ ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەمیر سلێمانی نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کراوە و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .

06:39 - 19/10/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین