سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەکانی سەبزەوار و بەم
04:26 - 15/8/2024
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون ؛ ڕۆژی چوارشەممە "٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی "موسا ئەلرەزا ئیبراهیمی" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی زاهیدان و دانیشتووی سەبزەوار ، لە بەندیخانەی سەبزەوار جێبەجێ کراوە .
هەروەها سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ سزای سێدارەی بەدکراوێکی دیکەی بەلوچ بە ناوی "حامد شەبەخش" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی ئەکبەر ، خەڵکی ناوچەی "قەڵابید" هەڵکەوتوو لە بەشی کورینی سەر بە شاری زاهیدان ، لە بەندیخانەی بەم جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە موسا ئەلرەزا ئیبراهیمی نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" لە سەبزەوار دەستبەسەر و حامد شەبەخش پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" لە شاری بەم دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سێدارە سزا درابوون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ لە بەندیخانەی زاهیدان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سەبزەوار
- جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان