سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد

03:59 - 19/8/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣" سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ بە ناوەکانی "عەبدولرەحمان دامەنی(گرگیج)" تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی خوابەخش ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و "عەبدولرەئوف شەبەخش (دێهموردە) تەمەن ٣٣ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ خەڵکی و زاهیدان ، لە بەندیخانەی یەزد جێبەجێ کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری حال وش \ عەبدولرەحمان و عەبدولرەئوف لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لە ساڵی ١٤٠١ بە تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان لە سەیتەرەی شاری یەزد دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو کە عەبدولرەحمان دامەنی سزای سێدارە بە یەک دەرەجە داشکاندنی بە سەردا سەپێنرابوو بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە بەبێ لەبەرچاوگرتنی سزاکەی ڕەوانەی بەشی تاکەکەسی بەندیخانەیان کرد و لە سێدارەیان دا . 

04:00 - 19/8/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین