سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ
10:31 - 4/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" ، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕامین کازم عەلیلوو تەمەن ٣٢ ساڵ و عەلی موئمنی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ورمێ ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە عەلی موئمنی نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر و ڕامین کازم عەلیلوو" نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کرابوون و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە