سێدارە
جێبەجێ کرنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ لە بەندیخانەی زاهیدان
08:02 - 26/8/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "٥ی خەرمانانی ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی "بەرەکەت عەلی سنجرانی" تەمەن ٢٥ ساڵ ، کوڕی محەمەد حەیات خێزاندار و خەڵکی زاهیدان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندە چوار ساڵ لەمەوبەر لە ئەنجامی شەڕێک و کوژرانی کەسێک لە شەڕەکەدا بە تۆمەتی قەتڵ دەستبەسەر کراوە و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری حال وش ، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ ، ئەم بەندکراوەیە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرابوو کە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ ماوەی ١٠ ڕۆژ مەجالی پێدرابوو بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سکاڵاکار و بۆ بەندی گشتی بەندیخانە گواسترابووەوە .
ناوبراو پاش گەڕاندنەوەی بۆ بەندی گشتی لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا کە تۆمار کراوە ڕوو لە خەڵک ڕایگەیاندووە کە بێ تاوانە .
06:17 - 27/8/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانگەوازێک بۆ ڕزگارکردنی چوار بەندکراوی سیاسی عەرەب کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەکانی سەبزەوار و بەم
- جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی پێنج زیندانی بەلوچ لە ماوەی دوو رۆژدا