سێدارە
سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
03:53 - 7/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە "١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "جەلیل ئێقباڵ زاده" کوڕی فەرەیدون و خەڵکی ئاوایی "ماڵ ئەمیری سفڵی" سەر بە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو نزیک چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئەردەکانی یەزد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد