بەندکراوان
یونس فەتحی شارۆمەندی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
05:30 - 24/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "یونس فەتحی" خەڵکی ئاوایی "کانعمەت"ی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ، ناوبراو تەمەن ٤٦ ساڵ ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە .
بە وتەی شایەدحاڵێک ، یونس فەتحی لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەی خۆی کە پەیوەستە بە کار و باری بیناسازی لە ئاوایی "بەستام"ی سەر بە قەزای سەرشیوی شاری سەقز ، بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە ڕایگەیاند ئەو لە ڕێی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی زۆر کورت ماوە پێیانی ڕایگەیاندووە کە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراوە .
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە لە دادگا و بەرپرسانی بەندیخانە تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە بار و دۆخی یاسایی یونس فەتحی بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز
- سەقز / ناڕوونی چارەنوسی فەرشاد شوکروڵڵا لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٤٧ ڕۆژ لە کاتی ڕفاندنی لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە