بەندکراوان
بەهمەن نادری شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کرماشان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا
03:12 - 4/11/2024
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" بەهمەن نادری بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کراوە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەست هانا گەیشتوون ؛ ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەهمەن نادری و پاش پشکنینی ماڵەکەی ئەویان دەستبەسەر کردووە و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپای کرماشان ڕایانگوێزاوە .
ناوبراو پاش کۆتایی هاتی قۆناخەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپاوە بۆ بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرابوو .
شایانی باسە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی بەهمەن نادری بە هۆی چالاکیەکانی بە بڕیاری دادگا داخراوە .
بەهمەن نادری لە دایکبوویی ساڵی ١٣٦٩ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی کرماشانە .
ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە شەش مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی هەشت ملوێن تمەن سزای نەخدی ، سزا درا و سزاکە لە رۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ بە ئەم شارۆمەندە ڕاگەینرابوو .
ناوبراو لە رێکەوتی "٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢" لە کاتی ساڵیادی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش یەک هەفتە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
هەر وەها ئەم شارۆمەندە کوردە ڕۆژی یەکشەممە "٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" پاش بانگ کران بۆ لقی چواری لێکۆڵەری دادسەرای گشتی و شۆڕشێ کرماشان بە هۆی بڵاو کردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان ، تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت"ی ڕووبەڕوو کرایەوە و لە کۆتایدا بە دانانی بامتەی ٤٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەشت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان
- موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا
- سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا