سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی عادل ئاوای شیراز
05:40 - 9/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە "١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣" سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "موجتەبا کەرەمی" کوڕی ئەڵڵارەحم و خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە کرماشان ، کە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و بە لە سێدارەدان سزا درابوو ، لە بەندیخانەی عادل ئاوای شیراز جێبەجێ کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئەردەکانی یەزد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد