بەندکراوان
پەخشان عەزیزی بەندکراوی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێنرا
02:25 - 24/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : پەخشان عەزیزی بەندکراوی سیاسی کورد لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتی قازی "ئیمان ئەفشاری" بە تۆمەتی "بەغی لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک حزبەکانی کورستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" سزای لەسێدارە دانی بە سەردا سەپێنرا .
دادگایی پەخشان عەزیزی لە رێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەڕێوە چوو و سزاکەی ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بە پارێزەرەکەی ڕاگەینراوە .
سزاکە لە کاتێکدا دەرچووە کە پەخشان عەزیزی لە ماوەی ٨ مانگ بەندکران و لێپرسینەوەدا لە سەرجەم مافەکانی و مافی مەستپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە .
پەخشان عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ رۆژنامە نووس و دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر و پاش چوار مانگ لێپرسینەوە لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندی ژنان ڕاگوێزرابوو .
خانمی عەزیزی لە رێکەوتی "٥ی خەزەڵوەری ١٣٨٨" لە گردبوونەوەیکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە دژی لە سێدارەدانەکانی کوردستان ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
ناوبراو لەم ڕۆژانەدا لە نامەیەکدا لەبەندیخانەی ئێڤین ، بە ئاماژەدان بە ئەشکەنجەکرانی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە نوسیویەتی چەندین جار لە لە لایەن لێکۆڵەرانەوە لە دار دراوم و لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەم بێبەش کراوم .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئەگەری جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سامان محەمەدی خیارە بەندکراوی سیاسی کورد
- مەسعود حاجی زادە لەگەڵ کۆتایی هاتنی مەرەخەسیەکەی سەر لە نوێ گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- موژگان کاوسی لە بەندیخانەی تۆنێکابۆن ئازاد کرا
- بەندیخانەی ورمێ / مەسعود حاجی زادە بەندکراوی سیاسی کورد مەرەخەسی پێدرا
- جەلیل مەولودی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ورمێ ئازاد کرا