سێدارە
چوار بەندکراوی سیاسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران
10:11 - 17/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتێک کە هانا لە رێکخراوی مافی مرۆڤی کارون وەریگرتووە ؛ ڕۆژی سێشەممە "٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣" هێزی پاراستنی بەندیخانەی "شیبان"ی ئەهواز چوار بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە لە سێدارەدانی بە ناوەکانی "عەلی مجدەم ، محەمەدڕەزا مقەدەم ، موعین خەنفری و سێد عەدنان سالم غەبیشاوی" بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سپیدار ڕاگوێزاوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم چوار بەندکراوەیە پێشتر لە رێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە تۆمەتی "موحاربە" بە لە سێدارەدان سزا درابوون .
ئەم بەندکراوانە لە ساڵی ٩٦ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە ئەهواز دەستبەسەر کرابوون .
10:37 - 17/10/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانگەوازێک بۆ ڕزگارکردنی چوار بەندکراوی سیاسی عەرەب کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە
- دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد دوای بانگهێشت کرانی
- گیانلە دەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی قووڵی برینەکانی
- ئەهواز/ ڕفاندنی کچێکی ۱۷ساڵە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان