سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

12:00 - 13/10/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

هانا : سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە "١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "ستار خسرەوی" کوڕی بابانەزەر و خەڵکی "هەرسین" لە بەندیخانەی ناوەندی قزڵحسار جێبەجێ کراوە . ستار خسرەوی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .

شایانی باسە ناوبراو چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .

12:05 - 13/10/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین