سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی بەلوچ لە زیندانی ناوەندی زاهیدان
06:41 - 12/11/2023
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی رۆژی شەممە "١١ ی نوامبری ٢٠٢٣" سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی بەلوچ بە ناوەکانی "عەبدولحەق گۆمشادزهی" ٣٣ ساڵ خەڵکی میر جاوە و مەیسەم چەندانی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی ناوچەی بخشان -بکشان سەر بە شاری شەستون ، لە زیندانی دزاپ جێبەجێ کرا .
عەبدولحەق گۆمشادزهی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە پێی ڕاپۆرتی حاڵ و وشی بەلوچستان ، عەبدولحەق گمشادزهی لە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .
هەروەها مەیسەم چەندانی (دێهقانی) زیندانی سیاسی لە شەهریوەر مانگی 1390 لە ناوچەی بەخشان سەراوان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی "موحاربە"(بەکار هێنانی چەک لە دژی ئەمنیەتی کۆمەڵگا و خەڵکی سڤیل) سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە .
06:42 - 12/11/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانگەوازێک بۆ ڕزگارکردنی چوار بەندکراوی سیاسی عەرەب کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە
- جێبەجێ کرنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ لە بەندیخانەی زاهیدان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد
- جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی پێنج زیندانی بەلوچ لە ماوەی دوو رۆژدا