بەندکراوان
جەلیل مەولودی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ورمێ ئازاد کرا
05:08 - 11/9/2024
هانا : ڕۆژی سێشەممە "٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣"شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "جەلیل مەولودی" خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە .
ناوبراو لە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ کرابوو و لەگەڵ کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو .
شایانی باسە پێشتر داواکاری پێدانی مەرەخەسی بۆ بەشداریکردنی ئەم بەندکراوە سیاسیە لە ڕێورەسمی بەخاک سپاردنی دایکی لە لایەن بەپرسانی بەندیخانەوە رەت کرابووەوە .
جەلیل مەولودی لە ماوەی دەستبەسەر کانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو .
02:35 - 13/9/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئەگەری جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سامان محەمەدی خیارە بەندکراوی سیاسی کورد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ
- سزای سێدارەی نایب عەسکەری گۆڕدرا بە ١٥ ساڵ بەندکران
- سزای دژەمرۆیی بڕینەوەی قامکی دوو برای بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا
- بەندیخانەی ورمێ / مەسعود حاجیزادە بەندکراوی سیاسی کورد نێردرایە مەرەخەسی