هەواڵ
روانسەر ؛ بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی
07:47 - 2/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی یەکشەممە "١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣" کرێکارێک بە ناوی "سابر محەمەدی" خێزاندار و خەڵکی ئاوایی "شان ڕەش" و دانیشتووی سەرپێڵ زەهاو ، لە کاتی کاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزراو لە شوێنی کارەکەی لە داربەستی ئاسنی کەوتووەتە خوارەوە و بە قورسی بریندار بووە .
شایانی باسە ناوبراو لە ئێستادا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی تاڵەقانیە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەینراوە .
10:14 - 2/7/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە سەرپێڵی زەهاو ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٩ کەس
- دەستبەسەر کرانی لانیکەم ٧ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەرپێڵی زەهاو
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار
- تەقینەوەی مین بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک