سێدارە
سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
04:09 - 24/10/2024
هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە "٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "محەممەد کوشکی" تەمەن ٢٥ ساڵ ، کوڕی مومن بەگ و خەڵکی کوهدەشت و "سەلام باباخانی جەعفەری" تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "جای حاتەم ئەتیوەندی جنوبی" سەر بە نورئاوای پارێزگای لوڕستان ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون ؛ ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر کراون و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە لە سێدارەدان سزا درابوون .
06:28 - 24/10/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
- سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
- بەندیخانەی قزڵحسار / سامان یاسین هونەرمەند و ڕاپەری کورد مەرەخەسی دەرمانی پێدرا