بەندکراوان
سزای سێدارەی نایب عەسکەری گۆڕدرا بە ١٥ ساڵ بەندکران
03:22 - 30/10/2024
هانا : بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی نایب عەسکەری پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگا ، سزای لە سێدارەدانەکەی بە ١٥ ساڵ بەندکران و سزای نەخدی گوڕدرا .
نایب عەسکەری تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی ورمێ ، ئەندامی پارتی ژیانی ئازاد بوو و پاش هاتنە دەرەوەی لەو حیزبە لە رێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ بە مەبەستی تەسلیم بوون و بە ئاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای پاسداران گەراڕایەوە بۆ ئێران .
ناوبراو پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە رێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێی کردووە و لەوێ دەستبەسەر ئەشکەنجە کراوە و پاش دوو ساڵ بەندکران و ناڕوونی چارەنوسی ، بە تۆمەتی موحاربە لە دادگای شۆڕشی ورمێ بێ ئامادە بوونی خۆی لە دادگاییەکی نادادپەروەرانە و ناڕوون سزا دراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ
- سزای دژەمرۆیی بڕینەوەی قامکی دوو برای بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا
- بەندیخانەی ورمێ / مەسعود حاجیزادە بەندکراوی سیاسی کورد نێردرایە مەرەخەسی
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ