بەندکراوان
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە سەرپێڵی زەهاو ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٩ کەس
06:25 - 23/12/2024
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە سەرپێڵی زەهاو ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٩ کەس .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، دوو شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی "پویا دڵجو" تەمەن ٢٢ ساڵ و "ئاریام ئەحمەدی" تەمەن ٢٢ ساڵ هەر دووکیان خەڵکی سەرپێڵی کرماشان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو شارۆمەندە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراون .
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە و سەردانیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لەبار و دۆخ و زانینی شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان ، لە لایەن بەپرسانی پەیوەندیدارەوە هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە .
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا واتە یەکشەممە "٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣" لانیکەم ٧ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "هێمن پاڵانی تەمەن ٢٥ ساڵ ، خالد کەمەری تەمەن ٢٧ ساڵ ، ئایمەن سەفایی تەمەن ٢١ ، ئومید ساڵحی تەمەن ١٧ ساڵ ، عیرفان مورادی تەمەن ٢٥ ساڵ ، پەیام رەنجبەر تەمەن ٢٧ ساڵ و کۆمار ساڵحی تەمەن ٢٢ ساڵ" خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندانە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .
06:37 - 23/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی لانیکەم ٧ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەرپێڵی زەهاو
- سزای دژەمرۆیی بڕینەوەی قامکی دوو برای بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا
- روانسەر ؛ بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە