هەواڵ
"شاهین ناسری" ئەو بەندکراوەی ئەشکەنجەدانی "نەوید ئەفکاری" لەقاودابوو لە بەندیخانەی تاران کوژرا
06:22 - 21/9/2021
هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکد ئاگاداریان کردین، شاهین ناسری بەندکراو لە بەندیخانەی تاران و شاهیدی ئەشکەنجەی "نەوید ئەفکاری" رێکەوتی ٢٢ی خرمانان لە "تیپی پێنجی بەندیخانەی تارانی گەورە"وە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابۆوە و ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ خرمانانی ١٤٠٠ – (٢١ی سپتەمبری ٢٠٢١) تەرمی شاهین ناسری دراوە بە پزیشکی قانوونی تاران.
سەرچاوەیەکی ئاگادر لەمبارەوە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای راگەیاند، "شاهین ناسری" لە پێوەندییەکدا لەگەڵ دەرەوەی بەندیخانە ناوی چەند کەسی لە بەرپرسانی بەندیخانە ئاشکرا کردووە کە هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووە و یەکێک لەوانە بە"مەزلوومی" ناسراوە. ناسنامە و ژمارە تەلەفونی ئەو شارۆمەندەی "شاهین ناسری" پێوەندی لەگەڵ گرتبوو، بە لای رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە پارێزراوە.
شایانی باسە، شاهین ناسری خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران بووە بەڵام کاتی خۆی لە بەندیخانەی شیراز بەند کراوە و لەوێ شاهیدی ئەشکەنجە و ئازاری "نەوید ئەفکاری" بووە و دواتر لەقاوی دابوو. هەروەها گیانی ئەو بەندکراوە سیاسییانەش کە لە تیپی پێنجی بەندیخانەی تارانی گەورە بەندکراون و وەک شاهین ناسری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لە بەندیخانە لەقاو داوە لە مەترسیدایە.
07:28 - 21/9/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانگ کرانی بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بۆ دادگا
- بریندار بوونی دوو شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکان
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی
- دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە